لەچێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی جامی یەکێتیی یانە ئینگلیزییەکان، یانەی لیڤەرپوڵ بردنەوەی بەرامبەر کاردیف-ی وێڵزی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز و لەچێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی جامی یەکێتیی یانە ئینگلیزییەکان “فا کەپ”، یانەی لیڤەرپوڵ میوانداریی کاردیف سیتی کرد، یارییەکەش لەکاتی یاساییدا (90 خولەک) بە بردنەوەی لیڤەرپوڵ (3-1) کۆتاییهات.
گۆڵەکانی لیڤەرپوڵ لە خولەکەکانی 53 و 68 و 76 لەلایەن دیێگۆ جۆتا، تاکومی مینامینۆ، هارڤی ئیلیۆتەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی کاردیف لە خولەکی 80 ڕۆبێرت کۆلویڵەوە تۆمارکرا.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێنجەمی جامە ناودارەکەی ئینگلتەرا مسۆگەرکرد، لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی یانەی نۆرویچ سیتی دەبنەوە.