گەوهەرەکەی سڕبیا خەون بە یانەیەکی پریمەرلیگەوە دەبینێت

هێرشبەری سڕبی یانەی فیۆرنتینا، دوسان ڤلاهۆڤیچ خەون دەبینێت وەرزی داهاتوو بە درێسی یانەیەکی خولی نایابی ئینگلیزییەوە یاریبکات.

بەپێی زانیارییەکانی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، ڤلاڤۆڤیچ لە یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی هەست بە ئارامی دەکات، بەڵام پێیوایە لەو یانەیە ناتوانێت زیاتر بەرەوپێشبچێت، بۆیە خەون دەبینێت وەرزی داهاتوو لە خولی نایابی ئینگلیزی یاریبکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، گەوهەرە 21 ساڵەکەی سڕبیا بەتایبەت حەز بە یانەی مانچستەر سیتی دەکات، بەڕێوەبەرانی سیتیش کەمتەرخەمییان بەرامبەری نەکردووە، بەڵکو هاوشانی یانەکانی ئارسیناڵ، ئەتلەتیکۆ مەدرید، تۆتنهام، خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

ڤلاهۆڤیچ بەدرێسی ڤیۆلاوە 91 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، 35 گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵی ڕەخساندووە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن وەرزی داهاتوو لە خولی نایابی ئینگلیزی و بەتایبەت لە مانچستەر سیتی یاریبکات.

بابەتی پێشتر

هەرزانترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئالیسۆن و فابینیۆ دوو یاریی لیڤەرپوڵ لەدەستدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share