کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە سلێمانی: کەمتەرخەمی کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک وەزارەتی داراییە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆمپانیاکانی پاککەرەوە و کۆمەڵەی موختارەکانی سلێمانی سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانییان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان و ڕاشیانگەیاند هۆکاری کێشەکە وەزارەتی دارایی و پارێزگاری سلێمانییە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کۆمەڵەی موخاتارەکانی سلێمانی و کۆمپانیاکانی پاککەرەوە ڕایانگەیاند، “وەزارەتی دارایی پارەی لە بانکەکاندا نەهێشتووە و ناتوانن پارەی کرێکار و کۆمپانیاکان وەربگرن بۆیە کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی ڕوویداوە، لەگەڵ ئەوەش سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین کە بەڵێنی چارەسەری کێشەی پێداوین”.

کۆمپانیاکانی پاککەرەوە ڕایدەگەیەنن، لەلایەن شارەوانییەوە چەکی بانکیان پێدەدرێت بۆ وەرگرتنی پارەکانیان، بەڵام وەزارەتی دارایی پارەکی لە بانکەکاندا نەهێشتووە و ناتوانرێت پارەکە وەربگیرێت، بۆیە پارێزگاری سلێمانی و وەزارەت دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، ئەگەر گرفتێک دروستنەبێت، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشدەکرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share