ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، خۆی و هاوسەرەکەی ئەنجامی پشکینینەکەیان هاتووەتەوە و تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بوون.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، “ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناکەمان هاتووەتەوە و پۆزەتیڤە، ئێستا خۆم و هاوسەرم چەند نیشانەیەکی سادەمان هەیە و دەرکەوتووە توشبووی جۆری گۆڕاوی ئۆمیکرۆنین”.
ئەردۆغان نوسیویشیەتی، “ئێمە لەماڵەوە دەمێنینەوە و کارەکانم لەماڵەوە بەڕێدەکەم و چاوەڕێی دوعای بەخێری ئێوەین”.
ڕاگەیاندنی ئەنجامی پشکنینەکانی ئەردۆغان لە کاتێکدایە سێ ڕۆژ پێش ئێستا ئەردۆغان چاوی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەوت و کۆبوونەوە.