تاوەکو ئێستا دیار نییە سەرەتای ژیان لە چییەوە سەریهەڵداوە، چەند زانایەک لە زانکۆی لودڤیگ ماکسیمیلیانز لە میونخ توێژینەوەیان لەسەر ئەوە کردووە کە ئەو کارلێکە کیمییانەی، هەلومەجە جیۆلۆجییەکان دروستیانکردبوون، بوونەتە هۆی ئەوەی ئەو مۆلیکولانەی خۆیان دووهێند دەکەنەوە، پێش دۆخی بایەلۆجیان پەرەبسێنن.
ترشی ناووکی RNA و DNA بەردی بناغەی دروستبوونی هەر بووونەوەرێکن، بەوپێیەی زانیاریی جێنێتیکی بوونەرەوەکە هەڵدەگرن، بەڵام ئەو “بەیس”ـانەی بە ڕیزبوونیان ترشە ناووکییەکان پێکدەهێنن، دووهێندبوونیان بەسەردا ڕوودەدات.
ئەو ترشە ناووکییانەی تاقیکردنەوەیان لەسەر کردوون، بە شێوەیەکی سنووردار، دووهێندبوونیان بەسەردا هاتووە، بەڵام کێشەکە لەوێوەیە کە زنجیرەیەکی کورتی بەیسەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و زنجیرە درێژەکان وەکو خۆیان ماونەتەوە.
دیتەر براومی بایۆفیزیست لە زانکۆ ئەڵمانییەکە وتی، “بە پشتبەستن بە ئەژمارکارییەکانمان، دڵنیاین لەوەی ئومێدەواریمان بە بیرۆکەی گەرمی وەک فاکتەر لە سەرهەڵدانی ژیان کردەییە و کاردەکات”.