بۆچی مێسی لە پاریس دەنگی نەما؟ لێدوانێکی 2015ی فێرگسۆن زیندووکرایەوە

ڕاهێنەری ئەفسانەیی یانەی مانچستەر یونایتد، سێر ئەلێکس فێرگسۆن لە ڕابردوودا ئاماژەی بە ئەگەرەکانی سەرنەکەوتنی لیۆ مێسی لە دەرەوەی یانەی بەرشلۆنە کردووە.

بەگەڕانەوە بۆ ساڵی 2015 و لە بەرارودی نێوان لیۆ مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەلێکس فێرگسۆن بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “خەڵکی باس لەوە دەکەن کێ باشترین یاریزانی جیهانە؟ زۆرینەی خەڵک دەڵێن مێسی، تۆش ناتوانیت دژایەتی ئەو بۆچوونانە بکەیت”.

سێری سکۆتلەندی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “بەڵام ڕۆناڵدۆ دەتوانێت بۆ یانەکانی میلواڵ و کوینز پارک ڕەینجەرز، یان دۆنکاستەر ڕۆڤەرز یاریبکات، هەر یانەیەک بێت، دەشتوانێت لە یارییەکاندا هاتریک تۆماربکات، بەڵام دڵنیانیم مێسی دەتوانێت ئەوکارە بکات یان نا”.

هەروەها دەڵێت، “ڕۆناڵدۆ بەهەردوو پێیەکانی یارییدەکات، خێرایە، لە تۆپی بەرزدا ناوازەیە، ئازایە، بێگومان مێسی-یش ئازایە، بەڵام من پێموایە مێسی تەنها یاریزانی یانەی بەرشلۆنەیە”.

ماڵپەڕی تریبونا-ی بەریتانی لەوبارەیەوە نووسیویەتی، لێدوانەکانی پێشووی فێرگسۆن دەرخەری ئەوەیە، کە ڕاهێنەرە مێژووییەکە پێشوەخت زانیوویەتی کریستیانۆ و مێسی لە چ ئاستێکدان و لە دەرەوەی یانەکانیان لەوکاتەدا “ڕیاڵ و بارسا” چییان پێدەکرێت.

کریستیانۆ دوای گەڕانەوەی بۆ مان یونایتد هەشت گۆڵی لە خولی ناوخۆ تۆمارکردووە، بەڵام مێسی تەنها گۆڵێکی لە خولی پلە یەکی فەرەنسا تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن.…
Total
0
Share