(NBA) – لەیکەرز و یوتا جاز کۆتاییان بە زنجیرە دۆڕاندنەکانیان هێنا

تیمی یوتا جاز لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 53ی (NBA)، بەبردنەوەی لە دێنڤەر ناگێتس کۆتایی بە زنجیرە دۆڕاندنەکانی هێنا.

لەچێوەی یارییەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی یوتا جاز بەئەنجامی (108-104) بردنەوەی بەرامبەر دێنڤەر ناگێتس تۆمارکرد، بە بردنەوەیەش کۆتاییان بە زنجیرەیەک دۆڕاندن هێنا کە گەیشتبووە پێنج یاریی لەسەریەک.

لەلایەکی دیکەوە تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز گەڕایەوە سەر ڕێرەوی سەرکەوتنەکان، بەجیاوازی پێنج خاڵ و ئەنجامی (99-94) بردنەوەی بەرامبەر پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

ئیندیانا پیسەرز 118-119 ئۆرلاندۆ ماجیک

فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز 103-106 واشنتن ویزاردز

بۆستن سێڵتیکس 113-107 چارلۆت هۆرنێتس

نیویۆرک نیکس 108-120 ممفیس گریزلیس

هیوستن ڕۆکێتس 115-104 کلیڤلاند کاڤالێرز

داڵاس ماڤرێکس 114-120 ئۆکلاهوما سیتی ساندەر

یوتا جاز 108-104 دێنڤەر ناگێتس

ساکرامینتۆ کینگز 112-101 برۆکلین نێتس

لۆس ئەنجلس لەیکەرز 99-94 پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سیتی کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌بردنه‌وه‌ له‌ مایۆرکا دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share