دانوستاندنی نێوان سەڵاح و لیڤەرپوڵ ئەنجامی نەبووە

گرژییەکانی نێوان لیڤەرپوڵ و محەمەد سەڵاح بەردەوامە، یانەی ئینگلیزییەکە شکستیهێناوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی سەڵاح، کە لە مانگی حوزەیرانی 2023 کۆتاییدێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، محەمەد سەڵاح بەرامبەر بیرۆکەی یاریکردن لە یانەی بەرشەلۆنە، یان پاریس سان جێرمان بۆچوونی ئەرێنییە و دەرگای بە کراوەیی بەجێهێشتووە.

لەبەرامبەردا لیڤەرپوڵ داوای 84 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ ڕازیبوون بە گواستنەوەی سەڵاح لە هاوینی 2022، ئەو بڕەش بە یانەی بەرشلۆنە دابینناکرێت، لەکاتێکدا پاریس سان جێرمان لاری نییە لە پێشکەشکردنی بڕی دیاریکراو.

محەمەد سەڵاح بەهای بازاڕکردنی 100 ملیۆن یورۆیە و ساڵانە بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ مووچەی بۆ تەرخانکراوە، لەم وەرزەدا 20 گۆڵی لە چێوەی یارییەکانی خوولی نایابی ئینگلتەرا تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بۆ کلاسیکۆ دوو یاریزانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

دایکی مباپێ داوای مەحاڵ لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share