هەسەدە و هێزەكانی ئەمریكا ئۆپراسیۆنێكیان لە ئیدلب ئەنجامدا

هێزەكانی سوریای دیموكرات بەهاوبەشی هێزێكی تایبەتی ئەمریكا ئۆپراسیۆنێكیان لە شارۆچكەی ئەتمە ئەنجامدا، پەنتاگۆن بە سەركەوتووی ناودەبات و بەپێی زانیارییەكانیش ژمارەیەك چەكداری گروپی نوسرە كوژراون و دەستگیركراون.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پەنتاگۆن) بڵاویكردەوە، لەلایەن یەكەیەكی تایبەتی هێزەكانی سوپای ئەمریكاوە “ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتوو” لە شارۆچكەی ئەتمە ئەنجامدراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە لە ئۆپراسیۆنەكەدا هیچ زیانێك بە سەربازەكانیان نەكەوتووە.

شارۆچکەی ئەتمە دەكەوێتە شاری ئیدلب و لەسەر سنووری توركیایە.

نیاز ئیبراهیم، نوسەر و شارەزای كاروباری ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویكردەوە، ئۆپراسیۆنەكە بە بەشداری هێزی دەلتای ئەمریكا و شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و هێزەكانی دژەتیرۆر لەڕێی بە هەلیكۆپتەر دابەزین ئەنجامدراوە بۆ ناو گەورەترین بارەگای بەرەی نوسرە.

دەشڵێت، بەهۆیەوە ژمارەیەك چەكداری سەر بە گروپەكەوە كوژراون و برینداركراون، ژمارەیەكیشیان دەستگیركراون، كە لە نێویاندا سەركردەكانی بەرەی نوسرە هەیە.

بابەتی پێشتر

لیستی وڵاتانی زۆرترین زەرەرمەندی كۆرۆنا ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

گروپێك مووشەكبارانكردنی سەربازگەكەی توركیای گرتەئەستۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share