کەلار.. تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە بە بلۆک کوژرابوو

لە قەزای کەلار (ناوەندی ئیدارەی گەرمیان) لە نزیک قەڵای شێروانە، تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە شوێنەواری لێدان بە بلۆکی پێوەدیاربووە و کەسوکارەکەی دەڵێن لە دوێنێ ئێوارەوە نەگەڕابووەوە ماڵەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، “لە نزیک قەڵای شێروانەی کەلار تەرمی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ دۆزراوەتەوە کە بە بلۆک و بەرد کوژراوە”.

گەنجەکە ناوی (ع – م – غ)ـە و لەدایکبووی 2000ـە، دانیشتووی ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای کەلارە.

کەسوکاری ئەو گەنجە وتەیان پێشکەش بە پۆلیس کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە، کە کوڕەکەیان ماتۆڕسکیلی پێبووە و لە ئێوارەی سێشەممەوە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.

لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکیی دادوەریی قەزای کەلار کراوە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڵگەکانی بەکارهێنانی کیمیایی لەلایەن توركیاوە ڕەوانەی ناوەندە جیهانییەكان دەكرێت

ئەو بەڵگانەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن هێزەكانی توركیاوە دەسەلمێنن، لەلایەن ‏كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانەوە ڕەوانەی ناوەندە جیهانییەكان دەكرێن.‏ زەینەب…
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: بەم نزیکانە لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغداد دەنێردرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی لە قۆناغی کۆتاییدان. یادگار جەبار،…
Total
0
Share