دادگای باڵای فیدراڵی پرسی یەكلاكردنەوەی گەورەترین فراكسیۆنی بۆ پێنجشەممە دواخست

دادگای باڵای فیدڕاڵی

دادگای باڵای فیدراڵی وادەی چاوخشاندنەوەی بە سكاڵای تایبەت بە گەورەترین فراكسیۆن بۆ پێنجشەممەی داهاتوو دواخست.

میدیای فەرمیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریداوە تاوتوێكردن و بڕیاردان لەسەر سكاڵای تایبەت بە گەورەترین فراكسیۆن بۆ پێنجشەممەی داهاتوو 3ی ئەم مانگە دوابخات.

پێشتر دادگاكە ئەمڕۆ سێشەممەی بۆ چاوخشاندنەوە بە دوو سكاڵای پەیوەندیدار بە فراكسیۆنی پەرلەمانیی خاوەن زۆرترین ژمارە كورسی دیاریكردبوو.

لە دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 9ی كانونی دووەمی ڕابردوودا، پرسی گەورەترین فراكسیۆن لەنێوان ڕەوتی سەدر و هێزەكانی چێوەی هەماهەنگی ناكۆكی و ڕای جیاوازی لێكەوتەوە.

بەهۆیەوە سكاڵا تۆماركراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەوتی سەدر خۆی وەك گەورەترین فراكسیۆن دەبینێت و ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی و سوننەكان هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستە باڵاكانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كە دەیەوێت حكومەتی زۆرینە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە

بەمەبەستی رێکەوتن لە پشتگیرکردنی کاندیدێک و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە. میدیا عێراقییەکان…
Total
0
Share