هێرشبەری ئینگلیزیی یانەی تۆتنهام، هاری کەین لەپێناو بەدیهێنانی خەونەکانیدا ساڵانە ملیۆنێک پاوەند کرێ خانوو دەدات.
ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هاری کەین-ی هێرشبەری تۆتنهام لە منداڵییەوە خەونی ئەوەبووە لە ڤێلایەکدا بژی هەموو خزمەتگوزارییەکی بۆ تەرخانکرابێت، لەئێستاشدا خەونەکەی هێناوەتەدی.
بەپێی سەرچاوەکە، ڤێلا نوێیەکەی خێزانی کەین کرێی مانگانەی 20 هەزار پاوەندە، 20 ژووری تێدایە لەگەڵ سینەما، هۆڵی ڕیکەڤەری و ڕاهێنانکردن، مەلەوانگە، هۆڵی ئاهەنگگێڕان و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە، بەهۆیەوە خۆی و خێزانەکەی پێویستیان بە چوونەدەرەوە نابێت بۆ بەدیهێنانیان.
کەین و کەیتی هاوسەری هەردووکیان تەمەنیان 28 ساڵە و خاوەنی سێ منداڵن، سێ کارمەندیان لەناو ماڵەکەیان تەرخانکردووە، هاوشانی ستافی سێکیوریتی تایبەت، کە زۆرینەی ئەندامەکانی لە هێزە تایبەتەکانی سوپای بەریتانیا کاریانکردووە.