سان جێرمان لەگەڵ کریستیانۆ دەستی بە دانوستاندن کردووە

بە خوێندنەوەی هەندێک لەسەرچاوە ئیسپانی و فەرەنسییەکان، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی دوای سێ ساڵ یاریکردن بۆ یانەی یوڤانتۆس، لە ئێستادا دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەگەری پەیوەندیکردنی کریستیانۆ بە یانەی پاریس سان جێرمان بەهێزتر بووە، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە پەیوەندی لەنێوان یانە فەرەنسییەکە و یاریزانەکە پێکهێنراوە و دانوستاندن لە نێوانیاندا بەردەوامە.

ناسڕ خلێفی قەتەری خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان پێیوایە، بوونی کریستیانۆ لە پێکهاتەی یانەکەی هاوشانی نێیمار و مباپێ دەبێتە پاڵپێوەنەرێکی گەورە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەپێی سەرچاوەکە، لە ئێستادا خلێفی و هاوەڵانی بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێن بۆ واژووکردنی بۆندە هەژێنەرەکە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەییان دەربڕیوە ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی تێکەڵ بە گفتوگۆکان بکەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا دوو وێستگەی دیکەی کارەبا دەخاتەگەڕ

بابەتی دواتر

پاڵەوانی ئەوروپا هەوڵ بۆ پشتگوێخراوەکەی بەرشلۆنە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share