چاڤی دوا هەل دەداتە دێمبلی

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە هەلێكی تر دەداتە دێمبلی بۆ ئەوەی كێشەكانی چارەسەر بكات و وەك یاریزانێكی پیشەگەر مامەڵە بكات.

دێمبلی لە هاوینی 2017 بە 147 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە كردووە، بەڵام لەوكاتەوە تا ئێستا هێندەی لە نۆرنگەی بەرشلۆنە بووە، هێندە لە یاریگا یاریی نەكردووە.

پاش وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە كەتەلۆنییەكە لەلایەن چاڤییەوە، یەكەم كاری كۆبونەوە بووە لەگەڵ دێمبلیدا.

چاڤی پێی ڕاگەیاندووە كە چاوەڕێی دەكات ئاستی خۆی بەرز بكاتەوەو كێشەی پێكانەكانی چارەسەر بكات و زیاتر سەرنجی لەسەر یارییەكانی یانەكەی بێت.

جگە لەوەش تا ئێستا دێمبلی گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشلۆنە نوێ نەكردۆتەوەو ئیدارەی یانەكەش لەچارەسەركردنی ئەو كێشەیەدایە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. بەهۆی شەڕ و تەقەکردنەوە دوو هاوڵاتی برینداربوون

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ كێشەكانی پاریس سانجێرمان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share