لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی تانکەرێکی سووتەمەنی، دوای وەرگەڕانی، سووتا، شۆفێرەكەی بریندار بووە.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئاوات عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، “ڕرووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە و تەنها زیانی ماددیی هەبووە”.
بەرگریی شارستانی برینداربوونی شۆفێری تانكەرەكەشی ڕاگەیاند و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.