هاتوچۆی چەمچەماڵ: شۆفێریکردن لەم چەند رێگەیەک مەترسیدارە

هاتوچۆی چەمچەماڵ، هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، شۆفێریکردن لە چەند رێگەیەک مەترسیدارە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین کە ئێستا بەفرێکی زۆر لە شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی شار باریوە مەترسیی خزین و ھەڵخلیسکان و نەمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلی لەسەرە بەتایبەتی بەرزاییەکانی بانی مەقان و ریگەکانی دەرەوەی شار.

دەشڵێت، داواکارین لە شۆفێران بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت شۆفێریی نەکەن و نەیەنە دەرەوە تاوەکو ئەو کاتەی کۆتایی بەم شەپۆلە بەفربارینە دێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان: زیانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر لە 22 ملیار دۆلار بووە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و زیانەکانی راگرتنەکەی ئاشکراکرد. کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان…
Total
0
Share