بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: پەمپەکان دانران و کێشەی ئاو چارەسەردەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، کاری دانانی سێ پەمپی نوێ بۆ هێڵی دووی ئاوی دووکان – سلێمانی لە قۆناغی کۆتاییدایە.

ڕاشیگەیاندووە، لە چەند ڕۆژێکی کەمدا کارەکان تەواودەبن و دابەشكردنی ئاو لەو گەڕەکانەی ئاو لە هێڵەکە وەردەگرن بەتایبەت گەڕەکەکانی قڕگە، سێتوان، ئیبراهیم ئەحمەد و کوردسات ئاساییدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share