کەشناسی: بەفربارین تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم بڕی بەفربارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا درەنگانی ئەمشەو بەفربارین بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا لە حاجی ئۆمەران زۆرترین بڕی بەفر باریوە کە 60 سانتیمەترە و کەمترین بڕیش لە دێرەلوک باریوە کە دوو سانتیمەترە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشکرایکردووە، کە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.

بڕی بەفر بارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو:

ڕه‌واندز 2 سم

دينارته‌ 7 سم

حاجى ئۆمه‌ران 60 سم

مانگيش 9.5 سم

سه‌رسه‌نگ 9 سم

دێره‌لوك 2 سم

ئامێدى 22 سم

بامه‌رنێ 17 سم

كانى ماسی 34 سم

چامانكێ 15 سم

باتوفه‌ 7 سم

دينارته‌ 7 سم

سه‌فين 20 سم

ناحيه‌ى هێرۆ 15 سم

مه‌رزى كێڵێ 50 سم

ياخسه‌مه‌ر 12 سم

بابەتی پێشتر

کازمی: بەئامانجکردنی فڕۆکەخانەی بەغداد هەوڵێكە بۆ شێواندنی ناوبانگی عێراق

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی مەترسیی بەستەڵەکەوە دوو ڕێگای بەربەستکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share