پێنج هێرشبەر بە خۆڕایی.. بەرشلۆنە دەیانکڕێت؟

یانەی بەرشلۆنە بڕیاریداوە تاوەکو کۆتایی وەرز بەردەوامی بە لوک دی یۆنگی هۆڵەندی بدات، بەڵام پێکانە لەسەریەکەکانی ئانسو فاتی ناچاریکردوون بیر لە کڕینی هێرشبەرێکی دیکە بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، پێنج هێرشبەری ئەزمووندار لەگواستنەوەکانی هاوینی 2022 گرێبەستەکانیان کۆتاییدێت و نرخیان دەبێتە بێبەرامبەر، دەکرێت هەریەکێک لەو هێرشبەرانە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکەن.

هێرشبەرەکان پێکهاتوون لە:

ئەندریا بیلۆتی (تۆرینۆ) – نرخی 28 ملیۆنە لە ئێستادا

کیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان) – نرخی 200 ملیۆنە لەئێستادا

ئەلیکساندەر لاکازێت (ئارسیناڵ) – نرخی ئێستای 20 ملیۆن یورۆیە.

درایس مێرتینز (ناپۆلی) – نرخی ئێستای تەنها پێنج ملیۆنە.

ئیدینسۆن کاڤانی (مانچستەر یونایتد) – نرخی ئێستای تەنها چوار ملیۆنە.

بابەتی پێشتر

(NBA) - فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

لەنێوان بەرشلۆنەی کومان و چاڤی هیچ نەگۆڕاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share