تەندروستیی سلێمانی: ڕۆژانە 200 بۆ  300 تووشبووی ئۆمیکرۆن تۆماردەکەین

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاوبوونەوەی زۆری ئۆمیکرۆنی ئاشکراکرد و وتی، ڕێژەی تووشبوون زۆر بەرز و مردن و داخڵبوون لە نەخۆشخانەکان نزمبوونەتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاستی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن زۆر بەرزە، ڕۆژانە ئەو حاڵەتانەی پۆزەتیڤن 200 بۆ 300 حاڵەتن”.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆکارەکەی بۆ سەرەتای شەپۆلێکی نوێ دەگەڕێنێتەوە و وتی، هەرکاتێک شەپۆلێک کۆتاییدێت و شەپۆلێکی نوێ سەرهەڵدەدات ئەو ژمارە زۆرە تۆماردەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئۆمیکرۆن خۆی توانای بڵاوبوونەوەی لە سەرجەم گۆڕاوەکان بە دەلتاشەوە زیاترە.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون دکتۆر هێرش سەید سەلیم دەڵێت، “ژمارەی تووشبوون بە ڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە، لە بەرامبەردا ژمارەی مردن، داخڵبوون لە نەخۆشخانە و چاودێریی چڕ کەمترە بە بەراورد بە گۆڕاوەکانی پێشوو”.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، پرۆتۆکۆلەکانی چارەسەر بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و سەرجەم گۆڕاوەکانی دیکە هەمان پرۆتۆکۆلە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدانەکراوە.

بابەتی پێشتر

هاوكاتە لەگەڵ سەركەوتنەكانی حەسەكە<br>ئەمڕۆ یادی حەوت ساڵەی ڕزگاركردنی كۆبانێیە لە دەستی داعش

بابەتی دواتر

(NBA) - فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی هەرێم گەیشتە بەغداد

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە وەفدی هەرێمی كوردستان گەیشتنە شاری بەغداد و ئامانج لە سەردانەكە گفتوگۆكردنە…
Total
0
Share