جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایینەهاتووە و ئێستا وەک پەتایەکی وەرزی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “حاڵەتی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زۆرە و زۆرینەی ئەو کەسانەی ئێستا تووشی پەتا دەبن، لە راستیدا تووشی کۆرۆنا بوون”.
وتیشی، بەهۆی بوونی دەرمان و چارەسەری پێویست، لەئێستادا کۆرۆنا وەک پێشتر ئەو مەترسییەی نەماوە، بەڵام بۆ کەسانی بەتەمەن و پەککەوتە، وەک هەموو نەخۆشییەکانی دیکە، مەترسی دروستدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ کۆرۆنا، ئێمە لەسەر نیشانە و چارەسەر کاردەکەین، بۆیە هیچ ئامارێکمان نییە کە رۆژانە چەند کەس تووشی ڤایرۆسەکە دەبن”.