شەپۆلەكەی كۆتایی هەفتە بەفری بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك پێیە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان شەپۆلی بارینی باران و بەفری كۆتایی ئەم هەفتەیە ‏دووپاتدەكاتەوە، پێشبینیكردووە، بەفربارینەكە سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.‏

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ‏‏”ڕۆژى چوارشەممە لە شەودا نزمەپاڵەپەستۆى دەریاى سپى ناوەڕاست ڕوو لە ‏ناوچەکەمان دەکات، ڕۆژى پێنجشەممە کاریگەرىی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان ‏چالاکتردەبێت، تەواوی ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەم شەپۆلە، لەگەڵ ‏بارانبارین، بارستەهەوایەکى سارد لەگەڵ ئەم نزمەپاڵەپەستۆیەدا دەبێت و بەفربارینیش لە ‏ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات”. ‏

بەپێی ئەو پێشبینییەی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر نمەباران ‏و ناوچەکانى تر بارانى مامناوەند دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێریش بەفر ‏دەبارێت، هەروەها لە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە سەرەتا نمەباران دەبێت، ‏پاشان دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند.‏

کەشناسی ڕاشیگەیاندووە، لە سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە و تەواوى ناوچە بەرزاییەکانى ‏ئەو سنوورە بەفربارین دەستپێدەکاتەوە، لە دهۆکیش جگە لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری ‏بارینی بەفر لە ناوەندی شار هەیە.‏

پێشبینییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو، کاریگەریی ئەم شەپۆلە تا کاتەکانى بەرەبەیانى ‏ڕۆژى هەینى دەمێنێتەوە، لە ماوەى شەپۆلەكەدا پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە بە دوو تا سێ ‏پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ.‏

بابەتی پێشتر

ڕێزی مەیمون لای تایلەندییەکان

بابەتی دواتر

دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران بە دەستووری ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share