دووبارە بڕیاردانی یاسایی لەبارەی دانیشتنی یەكەمی نوێنەران دواخرا

دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای فیدراڵی ئەمجارەش دانیشتنی تایبەت بە بڕیاردان لەبارەی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی دواخست.

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی هەبوو تایبەت بە سكاڵای چەند پەرلەمانتارێك لەبارەی یاساییبوون و یاسایینەبوونی دانیشتنی یەكەمی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام دادگا دانیشتنەكەی دواخست بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 2022/2/1.

ئەمە دووەمجارە دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە سكاڵا و بڕیاردان لەبارەی دانیشتنی یەكەمی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران دوابخات.

لایەنەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە دانیشتنی یەكەمی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕازینین و بە نایاسایی وەسفیدەكەن، بۆیە لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆماركردووە.

بابەتی پێشتر

بە 600 دۆلار نوشتە و جادوویان کردووە.. لە سلێمانی سێ کەس دەستگیرکران ‏

بابەتی دواتر

هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبا ئاشكراكرا.. بەهۆی غازی ئێرانەوە هەناردەی نەوتی عێراق كەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share