کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گیرابوون رەوانەی دەستەی دادوەری کرد و دوای تەواوبوونی ئەو رێکارانەش دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەنددەکات.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گیراون لای ئێمە تەواوکراون و رەوانەی دەستەی دادوەری کراون، دوای ئەوەی ئەوانیش کارەکانی خۆیان تەواودەکەن، بۆ دادگای باڵای فیدراڵی دەنێرن بە مەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی یاسا دەستەی دادوەری 10 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ تەواوکردنی سەرجەم تانەکان لە رۆژی رادەستکردنی کۆتا تانەوە.