ئەم دوو ڕۆژە كەشی هەرێمی كوردستان بە سەقامگیری دەمێنێتەوە

کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی ‏بڵاوکردەوە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور و پەڵەهەوردەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی كەمی ‏پلەکانی گەرما.‏

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور و هەندێک کات ‏پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری پروشەباران لەهەندێک کاتدا. ‏

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ‏ئەمڕۆ و سبەینێدا پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە. ‏

لەگەڵ ئەوەی بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو پلەکانی ‏گەرما لە تەواوی ناوچەكان بەرزبوونەتەوە، بەڵام لە شارۆچکەی پێنجوێن پلەکانی گەرما ‏بەنزمی ماوەنەتەوە و نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو -16 پلەیە.‏

بابەتی پێشتر

هێزەكانی پێشمەرگە بە دوو ڕۆژ مووچە وەردەگرن

بابەتی دواتر

بە 600 دۆلار نوشتە و جادوویان کردووە.. لە سلێمانی سێ کەس دەستگیرکران ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساماڵ عەبدولرەحمان: پڕۆژەی شەفافییەت هەموو ئەو گومانانەی لەسەر داهاتی سلێمانی هەبوون پووچەڵیكردەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم داهاتی دەروازە سنوورییەكان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان…
Total
0
Share