پوختەی وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لە رانیە

ئەمڕۆ پێنجشەممە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری رانیە بەڕێوەچوو کە تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێکی پێشکەشکرد.

پوختەی وتارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری رانیە ئەمانە بوو:

-سڵاو لە دەروازەی راپەڕین، سڵاو لە پشدەر و بتوێن، سڵاو لە دڵە سەوزەکەی کوردستان.

-33 ساڵ پێش ئێستا ئێوە ئاگرێکتان داگیرسان، ئاگری دیکتاتۆر رووخاندن، بەڵام پار ئاگرێکی دیکەتان داگیرساند، ئاگرێکتان زیندووکردەوە لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەناو من، سەلماندتان کە دەروازەی کوردایەتیی راپەڕینە، سەلماندتان کە ئێرە سەوزە و هەر سەوزبووە و هەر سەوز دەبێت.

-سوپاستان دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی بەم یەکێتییەتان هەیە.

-سوپاسی گەنجەکان دەکەم سوپاسی تێکۆشەرەکان دەکەم.

-ئێمە خزمەتکاری ئێوەین.

-پرسیارێکتان لە ئێمە کرد، کوا حکومەتەکەمان؟، با وەڵامتان بدەمەوە، بۆیە حکومەتمان نییە چونکە گوێمان لە ئێوە گرت، ئێوە وتتان بە لاوازییەوە مەچنە ناو حکومەت، بەسەرچاو، ئێوە وتتان مەچنە ناو حکومەتێک کە خزمەتی هەموو کوردستان نەکات، بەسەرچاو.

-بەشێک نابین لە حکومەتێک کە کوردستان وەک پێویست خزمەت نەکات

-ئێمە بەشێک نابین لە حکومەتێک کە بەشێک نەبێت لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

-بەشێک نابین لە حکومەتێک کە پارە لە دەمی ئێوە دەربهێنێت بۆ دەمی خۆی، بەوەش رازی نەبێت میلیشیا بۆ دز و گەندەڵ و رێوییەکی کلبڕاو دروستبکات.
-دەڤەری راپەڕین و یەکێتی یەک شت بوون و هەر یەک دەبن.

-50 ساڵە کوردایەتیی هی ئێوەیە، قوربانیتان لە خاکی خۆتان داوە، لە ژیانی خۆتان، لە خوێنی خۆتان، ئێوە باش دەزانن، جەنابی مام جەلال لە ساڵی 1993 لەنێوان کورد و تورک ئاشتی دروستکرد، بە دیپلۆماسیەت نەک بە قسەی زلی بەتاڵ.

-ئەمڕۆ دەبینن پرۆسەیەکی ئاشتی هەیە کە بە دیپلۆماسییەت دەکرێت، دیسان ئاشتی بۆ هەموو کوردستان دەهێنێت، کە ئەمە هەنگاوی یەکەمە و دواتر بۆ هەر چوار پارچەکە.
-ئێمە خاکی خۆمان رادەستی داگیرکەر ناکەین هەرگیز.

-داواکاریم ئەوەیە راپەڕینێکی دیکە، کە لێرەوە من دەنێرێت بۆ بەغداد، لەوێ بە پشتیوانی و بە دەنگی ئێوە و بە هێزی ئێوە مافی ئێوە و میلەتەکەمان بە دیپلۆماسی نەک قسەی زلی بەتاڵ وەردەگرین.

-گەورەترین کێشەی ئێوە چییە؟ کار و کەسابەت، مووچە، ئەم شتانە بەتەنیا لە هەولێرەوە چارەسەرناکرێن، ئەمانە لە بەغدادەوە چارەسەردەکرێن.

-کێ دەتوانێت ئەمە چاکبکاتەوە؟ئەوەی کە شکاندی؟ ئەوەی کە تێکیدا؟ یان ئەوانەی کە تەنها لە سۆشیال میدیا فشە دەکەن و قسەدەکەن؟ کە مناڵەکانی خۆیان گوێیان لێناگرن؟ یان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؟

-ئێمە سەرباز و خزمەتکاری ئێوەین.

-ئەو بەرپرسیارێتییە بدەنە ئێمە، ئێمە لێیناترسین، ئێمە نازانین تەسلیمبوون چییە؟ ئێمە بەغداد چۆڵناکەین تا کوردستان دەبێتە ئەو بەهەشتەی شایەنی ئێوەیە.

-لەسەردەمی مام جەلالەوە سەلماندوومانە کە دەنگی یەکێتییە کە خەڵک گوێی لێدەگرێت.

-بماننێرن بۆ بەغداد، حەزدەکەین بۆ ئێوە شەڕبکەین.

-قەت بەجێتان ناهێڵین، کەرامەتتان وەک چاوی خۆمان بپارێزین.

-پیشانی نەیارەکانمانی بدەن کە هیچ نەبوون و هیچ کاتێک نابن بە هیچ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامی بۆ مەسرور بارزانیش هەبوو
کاروان گەزنەیی: حكومەت بەمەبەست مووچە دابەشناكات و گەمارۆی سیاسیی سلێمانییە

سەبارەت بە لێدوانەکانی دوێنێی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات، کاروان گەزنەیی…
Total
0
Share