پەسەندكردنی بودجەی عێراق بۆ ئابی داهاتوو دوادەكەوێت

شارەزایەكی كاروباری ئابوری دەڵێت، پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2022ی عێراق لە تەمموز یان ئابی داهاتوو دەبێت، هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تائێستا ئەنجومەنەكە یەك كۆبوونەوەی ئەنجامداوە، ئەمەش ئەگەری دواخستنی پێكهێنانی حكومەت و پەسەندكردنی بودجەی لێچاوەڕوان دەكرێت.

ساڵح هماشی، شارەزا لە كاروباری ئابوریی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەكات تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 لە ئەنجومەنی نوێنەران لە تەمموز و ئابی داهاتوو بێت، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی پرسەكە پەیوەندیدارە بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ، تا دواتر حكومەت بتوانێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرزبكاتەوە.

بەوپێیەی ئەگەری هەیە پێكهێنانی حكومەت سێ مانگ بخایەنێت، وەك ئەوەی شارەزاكە دەیڵێت لەگەڵ ئەوەشدا، تاوتوێكردنی پرۆژەیاساكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لانیكەم سێ مانگی دەوێت، بۆیە پەسەندكردنەكەی بۆ تەمموز و ئابی داهاتوو دوادەكەوێت.

پێشتر یاسای ئیدارەی مالی دواكەوتنی پەسەندكردنی یاسای بودجەی ساڵانەی لە عێراق چارەكردووە كە بریتییە لە خەرجكردن بەڕێژەی یەك لەسەر 12ی یاسای بودجەی ساڵی پێشتر تا یەكلابوونەوەی یاسای بودجەی نوێ.

بابەتی پێشتر

سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دڵنیایی لە دابینکردنی 100%ی ئاوی خواردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

هەسەدە: 300 چەكداری داعش لە حەسەكە خۆیان ڕادەستكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share