وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بەشەخۆراکی زیاتر لە چوار ملیۆن کەس دەبڕدرێت

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رایگەیاند، بەشەخۆراکی  زیاتر لە چوار ملیۆن کەس دەبڕدرێت.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رایگەیاند، “لە رێگەی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنییەوە وردبینییەکی بەرفراوانمان کرد، لە ئەنجامدا زیاتر لە چوار ملیۆن کەس بەشەخۆراکیان بڕاوە یان راگیراوە.”

لەبارەی ئەو کەسانەی بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت، محەمەد حەنون رایگەیاند، جگە لەو 13 توێژەی پێشتر بڕیاریان لێدرابوو، پزیشکان و دەرمانسازان، خاوەن کۆمپانیاکان، ئەندامانی یەکێتیی پیشەسازی و ژووری بازرگانی، ئەو کەسانەی گەشتی دەرەوە دەکەن وکەسانی مردوو (کە پێشتر ناوەکانیان دەرنەهێنراوە) دەگرێتەوە.

وتیشی، ئامانج لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی ئابووری دەرکراوە ئەوەیە کە خۆراک تەنیا بە کەسانی شایستە و خێزانە کەمدەرامەتەکان بگات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share