سەعد حەریری هەڵپەساردنی كاركردنی لە ژیانی سیاسیدا ڕادەگەیەنێت

سەعد حەریری

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان هەڵپەساردنی كاركردنی لەبواری سیاسەتدا ڕادەگەیەنێت و داواش لە خێزانەكەی لەنێو ڕەوتی موستەقبەل (ئاییندە) دەكات هەمان هەنگاو بگرنەبەر.

سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشتووتری لوبنان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە سۆنگەی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و بەهۆی ئەوەی باوەڕیوایە كە هیچ بوارێك نییە بۆ هەر هەلێكی ئەرێنی بۆ لوبنان لەسایەی قەڵەمڕەویی ئێران و پشێویی نێودەوڵەتی، دابەشكاریی نیشتمانی و تائیفی و شەكەتبوونی دەوڵەت، هەڵپەساردنی كاركردن لە ژیانی سیاسی ڕادەگەیەنم و بانگێشتی خێزانەكەم دەكەن لە ڕەوتی موستەقبەل بۆ گرتنەبەری هەمان هەنگاو و خۆنەپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێشكەشنەكردنی هیچ پاڵێوراوێك لە ڕەوتی موستەقبەل و بەناوی ڕەوتەكەوە”.

وتیشی، پڕۆژەكەی (سەرۆك حكومەتی كۆچكردوو) ڕەفیق حەریری دەكرێت لە دوو بیرۆكەدا كورتبكرێتەوە، یەكەم ڕێگری لە جەنگی میللی لە لوبنان، دووەم ژیانێكی باشتر بۆ لوبنانییەكان. حەریری دەشڵێت، “سەركەوتوو بووم لە یەكەمدا، بەڵام سەركەوتنی تەواوەتیم لە دووەمیاندا بەدەستنەهێنا”.

سەرۆك وەزیرانی پێشووتر دووپاتیشیدەكاتەوە، بەردەوام دەبێت لە خزمەتكردنی خەڵك، گەل و وڵاتەكەی، بەڵام بڕیارەكەی هەڵپەساردنی هەر ڕۆڵێك یان بەرپرسیارێتییەكی ڕاستەخۆیە لە دەسەڵات و پەرلەمان و سیاسەت بە مانا كلاسیكییەكەی. ئاماژە بەوەشدەكات كە ماڵەكەی كراوە دەبێت بەڕووی هەموواندا.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی ئەگەری کۆتاییهاتنی قۆناغی سەختی کۆرۆنا لە 2022دا ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ئەمریكا دیپلۆماتكارانی لە ئۆكرانیا دەكشێنێتەوە و دەڵێت، لە هەر ساتێكدا ڕوسیا داگیریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share