هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: ھەڵاتنی چه‌كدارانى داعش لە گرتووخانەی غوێران مەترسی بۆ عێراق دروستناكات

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەوڵی ھەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و ناوچەکە دروستناکات.

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، داعش ھێرشێکی ئاڵۆزی بۆسەر گرتووخانەی غوێران لە پارێزگای حەسەکەی سوریا ئەنجامداوە.

جه‌ختیكرده‌وه‌، ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کاتی ڕووداوەکەدا چاودێریی وردى دۆخه‌كه‌یان كردووه‌ و زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکیان بەدرێژایی ڕۆژانی ڕووداوەکە له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ئەنجامداوه‌”.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، “ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێیوایه‌، ھەوڵی ئەم دواییەی داعش بۆ ھەڵاتن ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و ناوچەکە دروستناکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی پێوەری ئاو دەدات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كۆبووەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پێوەری ئاو، بڕیاریاندا لیژنەیەكی هاوبەش لە سلێمانییەوە بە…
Total
0
Share