بەتۆمەتی سووتاندنی نزیکەی 100 دۆنم وەردی گەنم 2 کەس دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە بنکەی پۆلیسی دارستانی عەربەت دوو کەسی دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ”دوای ئەوەی لە 5ی تەموز ئاگار لە سنووری گوندەکانی بێستان سوور و کاژاو کەوتەوە مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بەتۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دوو کەس لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکران”.

سەبارەت بە زیانەکانی ئەو ئاگرە ئەوەی ئاشکراکردووە، ”بەهۆی ئەو ئاگرەوە نزیکەی 100 دۆنم وەردی گەنم، پێنج کورەی هەنگ، باخی هاوڵاتییەک و عەرەبانەیەک داری وشک سووتان”.

دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت کراوەتەوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی ھەولێر هۆكاری كەوتنەوەی دوو ئاگرەكەی بازاڕی شێخەڵا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاری شێخەڵا كەوتەوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان…
Total
0
Share