تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە قۆناغێکی سەختی کۆرۆنا دەدات

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دا بە وڵاتانی جیهان کە بەشێوەیەکی جددی مامەڵە لە کۆتاییهێنان بە دۆخی سەختی کۆرۆنا بکەن، وتیشی، ئێستا سەرجەم ئامرازەکانی ئەو کارەمان هەن.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کۆرۆنا پێدەنێتە ساڵی سێیەمییەوە و ئێمە لە قۆناغێکی مەترسیدارداین، پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین چونکە ئەمە قۆناغێکی سەختە لە پەتاکە”.

وتیشی، “ناکرێت ڕێگەبدەین کۆرۆنا بەردەوامبێت و ئێمە لەنێوان مەترسی و پشتگوێخستندابین”.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ژمارەی پێوانەیی پێشووتری تێپەڕاندووە و تەنها ئەمڕۆ 1.44 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی پەتاكە بوون، هۆكارەكەشی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە کە زۆرترین توانای بڵاوبوونەوەی هەیە بە بەراورد بەوانەی پێشوو.

بابەتی پێشتر

کەرکوک.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان کوژران و برینداربوون

بابەتی دواتر

دەوروبەری زیندانیی غوێران كۆنترۆڵكرا و داعشەكان خۆیان ڕادەستدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی زۆربوونی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا زۆر بووە و ئەگەر زوو…
Total
0
Share