هەسەدە بەندیخانەی غوێرانى كۆنترۆڵكردەوە و 175 چەكداری داعش كوژران

هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى بەندیخانەی غوێرانى لە حەسەكە ‏ڕاگه‌یاند، 175 چه‌كدارى داعشیشی كوشتووە، دەڵێت، شەش مانگە پلان بۆ هێرشەكە ‏دادەڕێژرێت.‏

فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات – هه‌سه‌ده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، ‏‏”گرتووخانەی غوێرانمان كۆنترۆڵكردەوە و لە سێ ڕۆژیشدا 175 چەكداری داعشمان ‏كوشت”.‏

هەسەدە سەرچاوەی هێرشەكانیشی ئاشكراشیكردووە، ڕایگەیاندووە، تیرۆریستەكان لە ‏ناوچە داگیركراوەكانی سەرێكانی و گرێ سپی و عێراقەوە هاتوونەتە ناوچەكە.‏

سوریای دیموكرات زانیاریی ئەوەشی داوە، كە پلانی هێرشكردنە سەر بەندیخانەی ‏غوێران شەش مانگە ئامادەكاریی بۆ دەكرێت، دەڵێت، ئەوانەی دەستگیركراون دانیان ‏بەوەدا ناوە كە بە 200 خۆكوژ و هێرشبەر هێرشەكەیان ئەنجامداوە.‏

هەسەدە ئاماژەی بە ڕۆڵی توركیاش كردووە لە هێرشەكەدا، دەڵێت، “هێرش و ‏هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانمان بەردەوامە و لە کاتێکدا هێزەکانمان لە ‏بەرەکانی ناوچە داگیرکراوەکان بەرخۆدان دەکەن، چەتەکانی داعش هێرشێکی ‏بەرفراوانیان کردە سەر زیندانی سەناعە لە حەسەکە”.‏

هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بارەی زیانی هێزەکانیان ئاشکرایکردووە، “لەم 3 ڕۆژەدا ‏‏27 شەڕڤانمان قارەمانانە شەهید بوون ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و ئۆپەراسیۆنێکی ‏بەرفراوانی پاککردنەوەمان دەستپێکردووە بە بەشداریی 10 هەزار شەڕڤانی هەسەدە و ‏هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی دژی داعش دەستپێدەکەین ‏ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەکانی حەسەکە و ڕەقە و دێرەزۆر لە دژی شانە ‏نهێنییەکانی داعش”.‏

بابەتی پێشتر

چالاکێکی کورد دوای گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

پەندێك بە سووكایەتیكردن بە ئەردۆغان لێكدەدرێتەوە و بەهۆیەوە ژنە پێشكەشكارێك سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share