وێنە.. ئاگر لە دارستانی قەشقۆڵی لە قەزای دوکان کەوتەوە

ئەمڕۆ ئاگر لە دارستانی ناوچەی گەشتیاریی قەشقۆڵی لە قەزای دوکان کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە درەخت و سروشتی ناوچەکە گەیشتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە، “بە ھۆكارێكی نادیار ئاگر لە بەشێكی دارستانەكانی ناوچە گەشتیارییەكانی قەشقۆڵی لە قەزای دوكان كەوتەوە و بەشێكی درەختەكانی مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوانی دۆڵی جافایەتیشی گرتۆتەوە، بەداخەوە زیانێكی زۆری گەیاندووە بە درەختەكان و ژینگەی ناوچەكە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی گلەیی لە دووبارەبوونەوەی دیاردەکە کردووە و ڕایگەیاندووە، “بەداخەوە دیسانەوە ئاگر، دیسانەوە فەوتاندنی ژینگە و سروشتی جوانی سنوورەکە، ئەم دیاردە ناشرینە جگە لە زیانگەیاندن بەکەرتی گەشتیاریی سنوورەکە، زیانێکی گەورەش دەگەیەنێت بە ژینگە و سروشتی سنوورەکە”.

 

بابەتی پێشتر

فەرماندەیەکی کوردی ڕۆژهەڵاتی لە بۆردومانی تورکیادا لە ڕۆژئاوا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

یەکەم کاروانی عومرەکانی هەرێم بەرەو وڵاتی سعودییە بەڕێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای پێنجوێن-سلێمانی داخرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا رێگای پێنجوێن-سلێمانی داخراوە و تیمەكانیش لە هەوڵی كردنەوەی رێگاكەدان و داوایەكی…
Total
0
Share