زڵاتان لەبارەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئامۆژگاریی مباپێ-ی کردووە

ئەستێرەی سویدیی یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئامۆژگاریی کیلیان مباپێی کردووە، پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

زڵاتان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، “مباپێ لەبارەی داهاتوویەوە پرسیاری لێکردم، منیش پێموت، ئەگەر لە جێگەی تۆ بم، پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکەم”.

ئەستێرە ناوازەکەی سوید دەڵێت، “لەگەڵ چەندین یانە و پێکهاتەی جیاواز یاریمکردووە، بەوشێوەیە گەورەبووم و فێربووم، یاریکردن بەدرێژایی تەمەنت لە وڵاتەکەت ئاسانە، پێموابێت دۆخی مباپێ ئاسانتریشە، هەموو شتێک لەسەر ئەوە وەستاوە، یاریزانەکە چی دەوێت؟ ئەگەر لە جێگەی پاریس سان جێرمان بم هەوڵدەدەم پارێزگاری لێبکەم و بیهێڵمەوە، بەڵام لە کۆتاییدا یاریزانەکە بڕیاردەدات، ئایا دەیەوێت بەردەوامبێت؟”.

لە کۆتاییدا دەڵێت، “چەندین یانەی دیکە دەیانەوێت بۆند لەگەڵ مباپێ تۆماربکەن، ئەگەر بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەیەک بیت و توانای کڕینی مباپێ-ت هەبێت و نەیکڕیت، واتا تۆ پۆستێکی هەڵەت هەڵبژاردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌سه‌ر به‌له‌د وه‌لید-دا سه‌رکه‌وت و چووه‌ پله‌ی دووه‌م

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌له‌د وه‌لید…
Total
0
Share