خوێندكارانی عێراقی لە لوبنان داوادەكەن لە مردن ڕزگاربكرێن

ئاڵای لوبنان لە بەندەری بەیروت

خوێندكارانی عێراق لە لوبنان داوا لە دەسەڵاتدارانی بەغداد دەكەن دەستێوەردانی خێرا ‏بكەن بۆ ڕزگاركردنیان، دووپاتیدەكەنەوە، لەبەردەم مەترسیی مردندان بەهۆی ڤایرۆسی ‏كۆرۆناوە.‏

خوێندكاران لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێن، 17 حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن-ی ‏ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێویاندا تۆماركراوە، لەوانە شەشیان لە دۆخی مەترسیداردان و لە ‏نەخۆشخانەكانی بەیروت و جونیە هێڵدراونەتەوە.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، تووشبوونە نوێیەكەی خوێندكاران بە چەند ڕۆژێك بووە دوای ‏گەیشتنیان بە لوبنان لە ڕۆژانی 17 و 18ی ئەم مانگەدا.‏

هۆشدارییان داوە لەوەی ژیانی 16 هەزار و 600 خوێندكار لە مەترسیدایە و ئەوان ‏لەئێستادا ڕووبەڕووی مەترسیی مردن دەبنەوە “بەهۆی بڕیارە تاوتوێنەكراوەكانی ‏وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق”.‏

هەروەك داوا لە سەرۆكایەتیی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیران دەكەن ‏‏”دەستێوەردانی خێرا بكەن و فشاربخەنەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ڕزگاركردنی ‏خوێندكارانی عێراقی لە مەترسیی مردن”.‏

خوێندكارەكان دەشڵێن، هەمووان ئاگاداری دۆخی خزمەتگوزاری و تەندروستین لە لوبنان، ‏كە لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچێت بەهۆی دۆخی ئابوریی وڵات و باری كەشوهەواوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆماری عێراق داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە کارنامەی دانیشتنی داهاتوویەوە

دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە نووسراوێکی رەسمی داوای لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە…
Total
0
Share