(Spotify) لەبەر یەک هۆکار چاوی بڕیوەتە بەرشلۆنە

کۆمپانیایەکی گەورەی سویدی هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە واژووبکات، پێیانوایە لەڕێگەی ئەو یانەیەوە زیاتر ناوبانگ دەردەکەن.

سەرچاوە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، کۆمپانیای (Spotify)ی سویدی تایبەت بە وەشانی میوزیک و دەنگ، کە خاوەنی ئەپلیکەیشنێکی جیهانییە، لەپلانیدایە بۆندی سپۆنسەر لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە واژووبکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، لەم وەرزەدا گرێبەستی نێوان کۆمپانیای ڕاکوتین و بەرشلۆنە کۆتاییدێت، (Spotify) وەک جێگرەوەیەک هەوڵدەدات ناوی خۆی لەسەر درێسەکانی بارسا چاپبکات.

بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا سویدییەکە پێیانوایە، واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە چانسی بەناوبانگبوونی زیاتریان پێدەدات.

لەپێشوودا یانەی بەرشلۆنە بۆندی لەگەڵ چەندین کۆمپانیای گەورەی وەک ڕاکوتین و نایک و بیکۆ-دا هەبووە، جگە لەو کۆمپانیایەش لەڕووی جیهانییەوە لەگەڵ زیاتر لە 25 کۆمپانیا بۆندیان واژووکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆیرێر ماگریگۆری دووچاری پێکانێکی قورس کرد و “تریلۆجی” لێبردەوە

ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرینی نێوان داستن پۆیرێری ئەمریکی و کۆنۆر ماگریگۆری ئێرلەندی ئەنجامدرا، پۆیرێر بە بڕیاری ناوبژیوانان بردنەوەی بەدەستهێنا. بەرەبەیانی…
Total
0
Share