کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى ئەتلەتیک بلباو

کارلۆ ئەنچیلۆتی دڵنیایە لەوەى کە تیپەکەى ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە پێکهاتەى یانەکەشی ڕازییە.

پێشیوایە لۆنین گۆڵچییەکی باشە و هەموو متمانەى خۆی پێبەخشیوە.

بەشێک لە قسەکانی ئەنچیلۆتی

دوێنێ ڕۆژێکی باش نەبوو بۆ ئێمە بەهۆی پێکانی کۆرتواى گۆڵچییەوە، بەڵام ئەم شتانە ڕوودەدەن و هیوادارین زوو بگەرێتەوە

هەموو متمانەى خۆم دەدەم بە لۆنین، گۆڵچییەکی باشە و لە ئامادەکارییەکاندا باش دەرکەوتووە

کێشەى خیبرەی هەیە و ئەوەش بە تێپەربونی کات دروست دەبێت

کاتمان هەیە بۆ ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ گۆڵچیدا، متمانەى تەواوم بە لۆنێن هەیە

لە بەرگریدا پێویستە کەمێک کار بکەین، بەیەک شێواز یاریی ناکەین، چەند جۆرێک پلان بەکار دەهێنین

لەماوەى ڕابردودا چانسی زۆری گۆڵمان دروستکرد و گۆڵی باشیشمان کرد، کێشەى ئێمە لە بەرگرییە نەک هێرشبەر، خۆسیلۆ هێرشبەرێکی باشە و گۆڵکارێکی باشیشە

کێشەى بەرگریی ئێمە لە کوالیتیدا نییە بەلکو لە تەرکیزدایە، ئەم هەفتەیە زیاتر کارمان لەسەر بەرگریی کردووە

پێموایە بیلینگهام زیاتر لە ناوەراستدا مەترسی زیاترە وەک لە هێرشبەر

من لە پێکهاتەى یانەکەم رازیم و شتی باشم تیا بینیوە

بابەتی پێشتر

ئاگرەکەی هاوای بەردەوامە و تا ئێستا 53 کەس گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

حکومەت لینکێکی نوێ بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کەم دەرامەتان بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرشلۆنە چی دەگوزەرێت

شەوی ڕابردوو بەرشلۆنە لە یەك كاتدا خەریكی ئەنجامدانی كۆمەڵێك كار بوو بۆ ئەوەی پێش دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ پێكهاتەیەكی…
Total
0
Share