تەندروستیی عێراق: بەهۆی زۆربوونی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن دۆخەكە قەدەغەی هاتوچۆ دەخوازێت

بەهۆی زیادبوونی ئاماری تووشبوون بە ئۆمیكرۆن، وەزارەتی تەندوستیی عێراق ئەگەری پەڕەوكردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەخاتەڕوو.

جاسم ئەلحیجامی، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، “پێشبینیدەکرێت بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەوامبێت و زیاتریش بێت”.

جەختیكردووەتەوە، خراپبوونی دۆخی تەندروستی ئاگادارکردنەوەیە بۆ گەڕاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ، بەڵام هەنگاوی لەو شێوەیە پێویستی بە بڕیاری لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستی هەیە .

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی ڕوونیشیكردووەتەوە، زستان بەوە ناسراوە کە دەبێتەهۆی گواستنەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان و پەتا، بۆیە ژمارەی تووشبووان زیادیکردووە و تا ئێستا لە عێراق 15‎%ی هاوڵاتییان خۆیان ڤاکسینكردووە كە بە بەراورد بە ژمارەی چەند وڵاتێكی ئەفریقاش كەمترە و هۆكارە بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا بەرێوەچوو

ئەمڕۆ، کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا لە شەنگال بەڕێوەچوو. بە ئامادەبوونی ئاراس محەمەد…
Total
0
Share