وەزارەتی پیشەسازی: ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروستدەكەین

وەزارەتی پیشەسازی دەڵێت، “ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەرزان دروستدەكەین”.

بەشی راگەیاندنی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكاریی عێراق رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی زیاتر دروستدەكەن و پلانیان هەیە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئۆتۆمبێلی كارەبایی بە تێچووی كەم دروستبكەن.

ئێستا عێراق هاوشێوەی زۆرێك لە كۆمپانیا جیهانییەكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل پارچەكانی ئۆتۆمبێل لە یەكدی دەدات و پلانی هەیە لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا، خۆی ئۆتۆمبێل دروستبكات و ئەوەش كارێكی ئەستەم نییە، وەك وەزارەتەكە رایگەیاند و ئاشكراشیكرد، پێویستیان بە بودجەیە و لەگەڵ كۆمپانیا پێشەنگەكانی دیزاینكردنی ئۆتۆمبێل لە ئیتاڵیا گرێبەست دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی پیشەسازی، لە داهاتوویەكی نزیكدا ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروستدەكەن بە جۆرێك تێچووەكەی كەمبێت، بەو پێیەی ئۆتۆمبێلی كارەبایی هاوشێوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سووتەمەنی كاردەكەن تێچووی زۆری ناوێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) کرواتیا لە مەغریبی بردەوە و پلەی سێیەمی مۆندیالی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی شۆفێری بۆ باوكی شەهید ئاكام دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share