‎ئاگادارییەک لە لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانیەوە

لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کە لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری ڕووداوی هاتووچۆ زیاترە

‎لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی ئاگادای سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات کە لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری ڕووداوی هاتووچۆ زیاترە.

‎هەر لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، “بۆیە تکاو داوامان وایە ئەگەر کارێکی زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان”.

شەپۆلێكی بەفربارین لەشەوی ڕابردووەوە سەنتەری شاری سلێمانی گرتووەتەوە و تاوەكو ئێستاش بەردەوامی هەیە.

بابەتی پێشتر

زانایان هەسارەیەك بە قەبارەی مشتەری لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر ئاشكرادەكەن

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێتە ئەلیكترۆنی

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێتە ئەلیكترۆنی و لە ڕێگای كارتێكەوە دابەشدەكرێت و…
Total
0
Share