هاتوچۆ لە رێگای ملەكەوە لە پێنجوێن ئاساییبووەوە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی كارەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لەلایەن تیمەكانی راماڵینی بەفرەوە رێگای ملەكەوە لە قەزای پێنجوێن پاككرایەوە و لە ئێستادا هاتوچۆ ئاساییە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەدا هاتووە، دوای ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەكەی گرتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردبوو كە لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێن بە هاوكاریی پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن رێگاكە پاككرایەوە.

دەشڵێت، “تیمەكان لە ئەركدا دەبن بۆ نەهێشتنی ئاستەنگی هاتوچۆ و راماڵینی بەفر و پاككردنەوەی رێگاوبانەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 ئامادەبكرێت كێشەی مووچە و گرفتە داراییەكان چارەسەردەبن

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵەكانمان بەوحكومەت  ئاراستەیەیە فشار لە بكەین تا پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە…
زیاتر ببینە

زۆرینەی دەرچووانی یەكەم لە سلێمانین
ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی راگەیەنرا

ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێم راگەیەنرا. ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رێوڕەسمی…
Total
0
Share