ڕۆناڵد دی بۆیر، ئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، له چاوپێکه‌وتنێکدا ئاماژه به گرنگی کڕینی مێمفس دیپای هاونیشتیمانی ده‌کات له‌لایه‌ن یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانییه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،” ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا سه‌دی تواناکانیدا بێت ده‌توانێت له‌هه‌ر ئان و ساتێکدا تووشی شۆکت بکات، به ڕۆیشتنی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاست ده‌بێته یاریزانێکی زۆر باش بۆ به‌رشلۆنه، به‌بۆچوونی من هێرشبه‌ره هۆڵه‌ندییه‌که زیاتر هاوشێوه‌ی سوارێزه نه‌ک گریزمان”.
یاریزانه دێرینه‌که‌ی هۆڵه‌ندا له‌باره‌ی گریزمانه‌وه ده‌ڵێت،” هێشتا کومان به‌دوای چاره‌سه‌رێکی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ گریزمان، به‌ڵام من پێموایه ئه‌م یاریزانه هێرشبه‌ری گۆڵکارنییه، پێویسته له پێکهاته‌که شێوازی یاریکردنی بگونجێنرێت، یانه‌که به دۆخێکی ڕاگوزه‌ردا تێپه‌ڕده‌کات، پێویسته هانده‌رانی یانه له‌م ڕاستییه تێبگه‌ن”.
پاشان ئاماژه به ئاستی کومان ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ” متمانه‌یه‌کی زۆرم به کومانه و کوالیتی هه‌یه ببێته باشترین راهێنه‌ر، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پێویستی به کاته، ئێمه‌ی هۆڵه‌ندی له‌هه‌موو شتێکدا ڕاسته‌وخۆ ده‌دوێن به‌بێ شاردنه‌وه، به‌رشلۆنه پێویستی به که‌سێکی وه‌ک کومانه”.
دی بۆیر له وه‌رزی 1999/2000 له ڕیزه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه یاریکردووه، هاوشانی فرانکی برای یه‌کێکبووه له‌و یاریزانانه‌ی به‌درێسی هۆڵه‌ندا و به‌رشلۆنه‌وه مێژوویان تۆمارکردووه.