کۆمپانیای بۆتاشی سەرپەرشتیاری بۆرییە نەوتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆکارێکی نادیار بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان تەقیوەتەوە، بەوهۆیەشهوه هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان ڕاگیراوە.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاى فه‌رمى توركیا، شه‌وى ڕابردوو له شارۆچكه‌ی “پازارجک”ى سه‌ربه پارێزگای مه‌ڕه‌ش لە باكووری كوردستان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى ئەو بۆرییەی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دەگوازێتەوە، ڕێگای نێوان هەردوو پارێزگای مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.
باسی له‌وه‌شكردووه، بههۆكارێکی نادیار ته‌قینه‌وه له‌و بۆرییه نه‌وته‌دا ڕوویداوه و تیمه‌كانیش ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتیان ڕاگرتووه و نزیكترین قفڵهكانیان له شوێنی ڕووداوه‌كه گرتووەتەوە.
عومه‌ر فاروق جۆشكون، پارێزگاری مه‌ڕه‌ش، له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی ڕایگه‌یاندووه، “له ئێستادا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون نییه”.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
OIL MARKET: Iraq-Turkey oil pipeline halted after explosion and fire, says a Turkish state-owned operator Botas. The line usually carries >450kb/d from northern Iraq into the Mediterranean port of Ceyhan | #OOTT Botas statement: https://t.co/kmwppy0yWJpic.twitter.com/GCOZFxb2rF
— Javier Blas (@JavierBlas) January 18, 2022