بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك بەهۆی گرفتی كەڵەكەبوونی قەیرانی سوتەمەنی لە شارەكە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و كەسێكی دیكە بەشێوەی كاتی لەجێگەی دانراوە.
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی نەوتی عێراق كە بە ژمارە (1305) لە 15ی ئەم مانگە دەرچووە، محەمەد فائق عارف، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە و كەسێكی دیكە بەناوی (حسێن تاڵب عەبود) بەشێوەی كاتی و بۆ ماوەی یەك مانگ لە جێگەكەی دەستنیشان كراوە.
وەزارەتی نەوت هۆكاری گۆڕانكارییەكەی بۆ بەردەوامی قەیرانی سوتەمەنی و بەرزی و نزمی نرخی جۆرەكانی سوتەمەنی لە شارەكەدا و چارەسەرنەكردنی لەلایەن بەڕێوەبەری ناوبراوەوە گێڕاوەتەوە.
دەقی فەرمانەكە: