بافڵ تاڵەبانی بۆ جەژنی یارانی قەوڵتاس: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاینی بەرز دەنرخێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی کاکەییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تێیدا ڕۆڵی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن لە پێکەوەژیانی ئاینی و کۆمەڵایەتیی کوردەواریدا بەرز دەنرخێنێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەپەیامەکەیدا دەڵێت، “ئەمشەو خوشک و برایانی کاکەیی کە جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) بەڕێدەکەن، وێڕای گەرمترین پیرۆزباییمان بەم بۆنەیەوە، ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و خۆشیدا ئەم جەژنە بکەنەوە”.

ڕایگەیاندووە، “کاکەییەکان کە پێکھاتەیەکی رەسەن و گرنگی گەلەکەمانن، لە مێژووی دێرین و نوێشدا ھەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خەبات بوون و ڕۆڵی جوامێرانەیان لە پێکەوەژیانی ئاینی و کۆمەڵایەتیی کوردەواریدا بەرز دەنرخێنین”.

دەشڵێت، “ئومێدەوارم ئەمشەو ببێتە مایەی تەبایی و قووڵکردنەوەی برایەتی و خۆشەویستیی زیاتر لەناو گەلەکەماندا”.

لە پەیامەکەیدا جەختدەکاتەوە، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە پارێزەر و پشتیوانی بەدیھێنانی مافەکانتان دەبێت و پارێزگاری لە تایبەتمەندی ئاینیی کاکەیی و ئاینزاکان و پێکھاتەکانی تری نەتەوەکەمان دەکات، کە بە سەدان ساڵە لەم کوردستانەدا پێکەوە دەژین و لێبووردە لەبەرامبەر جیاوازییەکان بە ئاشتییانە و برایانە ژیان بەڕێدەکەن.

بابەتی پێشتر

مەترسیدارە.. هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ڕۆیشتن بە شەقامی 60 مەتریدا هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

سوپای عێراق جموجوڵە سەربازییەكانی لە شەنگال زیادكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share