مەترسیدارە.. هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ڕۆیشتن بە شەقامی 60 مەتریدا هۆشداری دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەقامی 60 مەتری و سەرجەم سەر پردەكان بەستەڵەك بوون و شۆفێریكردن تیایاندا مەترسیدارە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران دەڵێت، لەئێستادا کۆی گشتیی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود (60 مەتری) و سەرجەم سەر پردەکان بەستەڵەک بوون و شۆفێریکردن تیایاندا مەترسیدارە و ئەگەری کەوتنەوەی ڕووداوی مەترسیداری ھاتوچۆی هەیە.

داواش لە هەمووان دەكات لەبەر سەلامەتی گشتی و خۆیان، ئەمشەو و سەرلەبەیانیی سبەی شۆفێری نەکەن و سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ڕاژە پڕۆژەیەك بۆ پلەبەرزكردنەوە دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی ڕاژە پڕۆژەیەك بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share