ڕاگەیاندنەكانی ئینگلتەرا جەخت لەوە دەكەنەوە، كە ئیدارەی لیڤەرپوڵ ئامادەیی تێدا نییە گرێبەستی محەمەد سەڵاح بەپێی داواكارییەكانی فیرعەونە میسرییەكە دریژبكاتەوە.
گرێبەستی سەڵاح كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت، لە ئێستاشدا گفتوگۆ بەردەوامە بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامی كۆتایی.
محەمەد سەڵاح دەیەوێت هەفتانە 400 هەزار یورۆ وەربگرێت، ئەو بڕەش بەلای ئیدارەی لیڤەرپوڵەوە زۆرە.
ئەگەر ئیدارەی لیڤەرپوڵ لەگەڵ سەڵاح نەگاتە ئەنجام، یاریزانە میسرییەكە بە خۆرایی دەتوانێت لە هاوینی داهاتوودا ڕیزەكانی ڕیدز جێبهێڵێت.