لە سلێمانی دوو كەس بە تۆمەتی دزی دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەس ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بە دزینی پارە و جەگی ‏بەستنی سەقف تۆمەتبارن.‏

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ ‏هاوڵاتییه‌ك كه‌ بڕی‌ هه‌زار دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ‏ده‌ستپێكرد و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌ و ‏ده‌ستگیربكرێت.‏

تۆمه‌تبار (ب.ئـ.ب) له‌دایكبووی‌ 1998 به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌ یاسای‌ ‏سزادان ڕاگیراوه‌، وەك ئەوەی پۆلیس دەیڵێت، ئاماژەی بەوەشدا، تۆمه‌تبار دانیناوە به‌ ‏تاوانه‌كه‌یدا، جگە لەوەی له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی‌ دیكه‌ و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 428 له‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ‏به‌كره‌جۆ سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ و داواكراو بووه‌.‏

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیكردووەتەوە، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ پاش چاودێریكردن‌ و كۆكردنه‌وه‌ی‌ ‏زانیاری‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ بڕێكی‌ زۆر جه‌گی‌ به‌ستنی‌ سه‌قفی دزیبوو، هێزه‌كانی‌ ‏پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر تۆمه‌تبار (ئـ.ع.س) ‏له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ‏ده‌ستگیركرا.‏

تۆمه‌تبار دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و له‌ئێستادا به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له‌ ‏یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌.‏

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکان.. ڕیاڵ و بلباو یاریی کۆتایی سوپەری ئیسپانیا دەکەن

بابەتی دواتر

بڕیاری کۆتایی.. دیۆکۆڤیچ دیپۆرت دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share