وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم، به‌رده‌وامى به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ڕابردووى فه‌رمانبه‌ران و خانەنشینان ده‌دات و سبه‌ینێش مووچه‌ى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌كى دیكه دابه‌شده‌كات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕایگەیاند، سبەینێ یه‌كشه‌ممه مووچەی مانگی ڕابردووی وه‌زاره‌تى داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ڕاشیگه‌یاند، ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەشكراوه .
پێشتریش فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تیى حكومه‌نى هه‌رێمى كوردستان له به‌غداد به تۆڕی میدیایی ئێستاى وتبوو، 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد به‌منزیكانه ڕه‌وانه‌ده‌كرێت و ڕێككاره ئیدارییه‌كانى ته‌واوكراون.